كه چاوم پێت ئاشنا ده‌بێ
دڵ و رۆحم ده‌بن گه‌ش گه‌ش
تامه‌زرۆمه شه‌وتا به‌يان
سه‌ر خه‌و بكه‌م له نێو باوه‌ش
خۆ تۆ به ته‌نيا نهتكوشتووم
چاوو برۆش كردوميان شێت
كه ئاوێته‌ي سۆمات ده‌بم
برك و ژانم گشت بير ده‌چێت
ئه‌مشه‌و تۆم له خه‌ودا بيني
هاتي خهوتي له ئامێزم
به سۆزه‌وه خهواندمت
تا ئه‌و ده‌مه نه‌ما هێزم
وه‌ره برژانگ بكه په‌يژه
بۆ خۆت پشوو ده له چاوم
هه‌ناسه‌م فێنك بكه‌وه
به يادي تۆيه كه ماوم
كه‌ي تۆ وابووي بۆ ساتێكيش
ناپرسي لێم چۆنم بێ تۆ
ده‌رك ناكهي به وهرينم
شهقارم بێ باراني تۆ
سه‌رده‌مێكه له سۆراختام
هه‌ر دێم و ده‌چم بێ ئاگا
بۆ نازاني جيا له سۆزت
هيچ شت به هاناي من ناگا
شه‌وان تامهزرۆي زه‌نگێكم
تێدا چرپهي تۆ ببيستم
هێند تامهزرۆي لهرهت بوومه
وه‌ك ده‌روێشێ ده‌تپه‌رستم
بۆ وا بێ باك به سه‌فه‌رێ
لێره جێت هێشتم به ته‌نيا
بۆ تۆ نه‌بێ ده پێم بڵێ
بۆ عه‌شقي كێ ببم شهيدا
هێند عهوداڵي بينينێكتم
وه‌خته سوێي بێته‌وه چاوم
هه‌ناسه‌كه‌م كه‌ي ده‌زاني
تۆ ماسيت و منيش ئاوم
كه يه‌كه‌م جار چاوي تۆم دي
له گلێنه‌ت عه‌شقم بيني
زانيم كه‌وا وا خوڵقاوي
خاوه‌ن ههستێكي به تيني
كه نامه‌ي تۆ ده‌گاته لام
ده‌به‌خشێ به دڵ سێبووري
هه‌ر حهرفێكي ناو نامه‌كه‌ت
له دڵ ده‌با خه‌مي دووري
هه‌ناسه‌كه‌م بۆ بێ ده‌نگي
خۆ من بێ تۆ نيه ژينم
كه بێ ئاگا ده‌بم له تۆ
له گۆنا ده‌ڕژێ ئهسرينم
له‌وه‌ته‌ي به تۆ ئاشنا بووم
له ماناي ژيان گه‌يشتووم
كه ده‌ستم خسته نێو ده‌ستت
خه‌مي له دڵدا نه‌هێشتووم
بمبوره گيان كه بێ ده‌نگم
ئه‌مڕۆ نهمتواني بتبيستم
سه‌رم قاڵ بوو رۆحي ره‌وان
نه دڵ واي ويست نه خۆم ويستم
كه هاتيهوه سه‌ما ده‌كه‌ين
تا هه‌ردووكمان ده‌كه‌ين باڵا
له ئاوێزانيت تێر نابم
چون تۆ گوڵي و منيش گه‌ڵا
بۆچي ئاوا جێت هێستم
خه‌م و ژانت پێ چێشتم
به ڕۆييني ناكاوت
ئهشكي زۆرت پێ رێشتم.
كهڕۆيشتي و به‌جێت هێشتم
ئه‌ي كێ نازي دڵ هه‌ڵگرێ
رۆح له تاوت له ههڵپهيه
وه‌خته بۆ لاي تۆ هه‌ڵفڕێ.
به ده‌ستم بوا هه‌رچي حهزته
ده‌مهێنا دي تا دڵت بێ شاد
تاكو له ئامێزي سۆزم
پشوو بدهي تۆ به ئازاد
ئه‌ي تۆ نهبووي كه دهتدركاند
بێ من بۆ ساتێ ههڵناكهي
له‌سه‌ر خاكي لێوم نه‌بێ
رهشماڵي لێوت ههڵنادهي.
چه‌ند جوان چاوانت هڵدێنێ
كه تێم دهگري سێرهي نيگات
خۆزگه ده‌خوازم تا مردن
كه ره‌سمێ بم له ناو سيمات.
هێند غهريبيت ده‌كه‌م گوڵم
هزر و هۆشم تێك ئاڵۆزه
دوور بوون له تۆ چه‌شني مه‌رگه
دڵم خاڵي له چي سۆزه.
بۆچي نايهي بۆ چه‌ند ساتێ
به‌با بده‌ين خه‌مي ڕۆژگار
هه‌ردوو بۆ يه‌كتر عهوداڵين
وه‌ره با ڕامووسين ئه‌دگار.
وه‌ره گياني شيريني من
تهڕايي بێنه‌وه لێوم
تۆ به دووري تاڵت كردم
ئاي كه تامه‌زرۆ و په‌شێوم.
ده وه‌ره‌وه هه‌ناسه‌كه‌م
له دووري تۆ سه‌رگه‌ردانم
بێ ئاگا له تۆ بووراندن
ئه‌شك دێنێ له چاوانم.
بيستم گوڵم كه نه‌خۆشي
وه‌ره با ساڕ‌ێژ كه‌م زامت
له‌گه‌ڵ ههتواني ئازارت
خۆشم چێژ بكه‌م له تامت.
وه‌ره ئازيز بۆ ژوانێ
دڵشادم كه به ڕوانێ
با پڕ به دڵ ماچت بكه‌م
به مرچه بۆت بێمه دوانێ
له‌وه‌ته‌ي له چاوم وني
تاريك بووه به‌ر بيناييم
تۆ هێز دهدهي به بينينم
فرياد رهسي بۆ شهيداييم
بۆچي ئێستا پێم نابهخشي
تروسكايي سۆماي كاڵت
تێنووم تاسه‌ي رۆحم ناشكێ
مه‌گه‌ر شيله‌ي لێوي ئاڵت
چي له دڵي ناسۆرم كه‌م
كه ته‌نيا تۆي پێ هه‌توانه
به هيچ ناشكێ خه‌م و تاسه‌ي
بۆ دڵَي تۆ ديوهخانه
ئاي كه بيرت ده‌كه‌م ئازيز
بێ تۆ ساتێكيش هه‌ڵناكه‌م
هێند هۆگري خۆت كردوومه
بێ تۆ تامي ژيان ناكه‌م
ئه‌و ساتانه چه‌نده جوانن
كه چاوي تۆ ده‌مكا رۆشن
ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ تۆدا
به رۆح و دڵ ده‌دا ئۆخژن
كه هاتيهوه دهتئاخنمه
ناخي ناخم تا بسرهوي
له ئامێزم دهتلاوێنم
تا به مهستي تێر بخهوي
كه هاتيهوه ئه‌م هه‌واره
رۆشن ده‌بێ وه‌ك چاوانت
تێنوێتي رۆحم ده‌شكێنم
به شيلهو شه‌كري لێوانت
نظرات شما عزیزان: